11 بەرهەم سەرکەوتنیان بەدەست هێنا بۆ قۆناغی کۆتاییی فستیڤاڵی شانۆی کوردستان
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- سکرتێری سی و دووهەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردستان ڕایگەیاند شانۆ پاڵێوراوەکانی ئەم خولەی فستیڤاڵەکە دەستنیشان کراون و پاش پێداچوونەوەی داوەرەکان بڕیار درا 11 شانۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنن بۆ خولی کۆتاییی فستیڤاڵەکە.
کوردپرێس:
ئیدارەی پێوەندییەکانی دایرەی ڕۆشنبیری (فەرهەنگ و ئیرشاد ئیسلامی)ی کوردستان ڕایگەیاند ئەندامانی لیژنەی پێداچوونەوەی داوەریی خولی سی و دووهەمی شانۆی کوردستان بریتی بوون لە فاتێح بادپەروا، غوڵامڕەزا هیمەتیان و فارۆق حەسەنپوور و سامان سەید ئیبراهیمی و نەیرە مەردی.
ناوبراو گوتیشی 21 شانۆ داوای بەشداری کردنیان لە خولی سی و دووهەمی شانۆی کوردستان کردبوو و لەو ژمارەیەش 11یان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا بۆ قۆناغی کۆتایی.
شایانی باسە خولی سی و دووهەمی فستیڤاڵی شانۆی کوردستان 27 بۆ 30ی گەڵاڕێزان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران