شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: بهروز علیمحمدی 2026-07-18 10:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 1 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە

پوختەی هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە بێ پاساوەکان بۆ سەر هەرێم شەرمەزار دەکەین؛ هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى کوردستان، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەردوو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن و بە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە و سەروەریی عێراقیان لەقەڵەمدا. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشە بێ پاساوەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامیی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات. دەشڵێت، داوا دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنرێت و داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن. لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشه‌کانی سەر هه‌رێمى کوردستان کرد و لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى کوردستان و دەستپێکردنەوەی توندوتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە. سەرۆکایەتیی هەرێم دەشڵێت، "ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵه‌کانى ئاشتی لە ناوچەکەدا".
هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە