شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: بهروز علیمحمدی 2026-07-19 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 2 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گەورە و وێرانکەر هەنگاو دەنێت

پوختەی هەواڵ
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، رایگه‌یاند، سەرەڕایی ئاگادارکردنەوەکانیش بەداخەوە هێزەکانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەکە لەبەرچاو ناگرن له‌کاتێکدا لەئێستادا کە ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گەورە و وێرانکەر و چارەنووس نادیار هەنگاو دەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین بەهائەدین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لەخولی گەشەپێدانی پیشەیی کە لەلایەن مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوە پیشەییەکانی یەکگرتوو بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و تەندروستکاران و ئەندازیاران و توێژەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سازکرابوو، رایگه‌یاند: "جێی داخە زیاتر لە 10 ساڵە کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بەسەرجەم چین و توێژەکانیەوە  هێشتا چارەسەر نەکراوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، پێکهاتنی هێزەکانی دەسەڵات و رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستان و سەروەرکردنی دەستوری هەمیشەیی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێویست دەزانین".

هه‌روه‌ها باسی له‌ دۆخی ناوچه‌که‌ کرد و وتی، "سەرەڕایی ئاگادارکردنەوەکانیش بەداخەوە هێزەکانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەکە لەبەرچاو ناگرن له‌کاتێکدا لەئێستادا کە ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گەورەو وێرانکەر و چارەنوس نادیار هەنگاو دەنێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "وادیارنیە کە هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئامادەسازیان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ کردبێت بۆیە دەبێت هەوڵەکان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بن کەوا گەلەکەمان و هەرێمەکەمان ڕووبەڕووی کەمترین زیان ببێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە