شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-07 14:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەنداوی تازە چێکراوی ئیلی سۆ لە تورکیا قەیرانی ئاو لەهەرێمی کوردستان دروست دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت کرانەوەی بەنداوی ئیلی سۆ لە تورکیا دەبێتە هۆی کەمئاوی و سەرهەڵدانی قەیرانی ژینگەیی لە بەنداوەکانی دەربەندیخان و دووکان و بەنداوەکانی تری هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

ئەحمەد دەبان ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە کرانەوەی بەنداوی ئیلی سۆ کرد و گوتی کرانەوەی ئەو بەنداوە دەبێتە هۆی کەمئاویی هەرێمی کوردستان و قەیرانی ژینگەیی بەو هۆیەوە سەرهەڵدەدات.

دەبان زیادی کرد: هاوینێکی زۆر سەختمان لەبەرە و ئەوەش بەتایبەت ئەگەر لە وەرزی زستاندا بارانی باش نەبارێت کاریگەر دەبێت لە سەر کەرتی جووتیار و ژینگەی کوردستان.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو ئەردۆغان بەنداوی ئیلی سۆی لە تورکیا کردەوە و کرانەوەی بەنداوەکەشی بە سەرکەوتنێکی گەورەی تورکیا و وەڵامێک بۆ نەیاران و دوژمنانی تورکیا ناو برد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە