شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-07 14:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا قسەی لەگەڵ مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و تێیدا سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە بە نیازی کوشتنی کازمی کرایە سەر ماڵەکەی.

کوردپرێس:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مەسعود بارزانی تەلەفۆنی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمیی کردووە.

هەروەها مەسعوود بارزانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین" و هێرشەکەش بە تیرۆریستی نێو دەبات.

لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە، "پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە