شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-11 11:24 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌ڵێن ده‌ده‌ین تۆڵه‌ی خوێنی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی ئەو دوو شەڕە بکه‌ینه‌وه‌

پوختەی هەواڵ
ئایەتۆڵڵا موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ په‌یامێکدا رایگه‌یاند، تۆڵه‌ی خوێنی ڕێبه‌ری باڵای نه‌مر و شه‌هیدانی دوو شه‌ڕی ڕابردوو ده‌که‌ینه‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکدا کە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاو کرایەوە ئایەتۆڵڵا خامنەیی‌ ده‌شڵێت: "به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ له‌ ئێران و  عێراق کاریگه‌رییه‌کی مێژویی و سه‌رسوڕهێنه‌ر و باوه‌ڕپێنه‌کراویان بۆ دوژمنان دروستکرد".

ئایەتۆڵڵا موجته‌با خامنه‌یی له‌ راشیگه‌یاند: "ده‌یان ملیۆن که‌س ئاماده‌یی خۆیان له‌ شار و گونده‌کانی ئێران و عێراق به‌ تایبه‌ت له‌ تاران، قوم، نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا و مه‌شهه‌د نیشاندا"، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌شداربوان ده‌ربڕی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: "خه‌ڵک داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌و خوێنه‌ ده‌که‌ن که‌ ڕژاوه‌"، به‌ڵێنیدا "ڕێبازی باوکی بپارێزێت و ئه‌و ڕێگایه‌ بگرێته‌به‌ر که‌ دایڕشتوه‌".

ئایەتۆڵڵا موجته‌با خامنه‌یی له‌ په‌یامێکدا بۆ ئایەتۆڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ده‌شڵێت: "به‌ڵێن ده‌ده‌ین تۆڵه‌ی خوێنی پاکی ئێوه‌ و خوێنی هه‌مو شه‌هیدانی ئه‌و دو شه‌ڕه‌ له‌ بکوژان بکه‌ینه‌وه‌"، جه‌ختیشیکرده‌وه‌ که‌ "ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ بوونی که‌سانی دیاریکراوه‌وه‌".

ئایەتۆڵڵا موجته‌با خامنه‌یی سه‌ره‌خۆشی له‌ لایه‌نگران و هاوکار و هاوڕێیانی باوکی کرد و باسی له‌ ڕۆڵ و قوربانیدانه‌کانیان کرد و به‌ نزایه‌ک بۆ شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌کانیان کۆتایی به‌ وتاره‌که‌ی هێنا و هیوای "سه‌رکه‌وتنی نزیک" بۆ گه‌لی ئێرانی خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە