شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 10:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆسیەی تۆماری جیهانیی هەورامان دەخرێتەوە گەڕ

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- سەرۆکی لیستی نوێنەرانی پارێزگای کوردستان لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند دۆسیەی تۆماری جیهانیی هەورامان پاش دوو ساڵ وەستان دەکەوێتەوە گەڕ.

کوردپرێس:

موحسین فەتحی سەرۆکی لیستی نوێنەرانی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کەیسی تۆماری جیهانیی هەورامان کرد و گوتی ماوەی دوو ساڵە کەیسەکە وەستاوە بەڵام لەگەڵ دانیشتنی جیهانیی میراتی گەشتیاری دیسان دۆسیەکە دەخرێتەوە گەڕ.

سەرۆکی لیستی نوێنەرانی پارێزگای کوردستان زیادی کرد: یەک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەردانەکەی موونسان وەزیری میراتی گەشتیاری بۆ پارێزگای کوردستان جووڵاندنی کەیسی تۆماری جیهانیی هەورامان بوو.

ناوبراو زیادی کردووە تۆماری جیهانیی هەورامان دەبێتە سەرچاوەیێکی داهاتی گەشتیاری بۆ پارێزگای کوردستان و کرماشان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە