شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆحانی: لە ئەمڕۆوە ڕۆژانە نزیکەی 500 هەزار هاووڵاتی ڤاکسێنی کۆرۆنا وەردەگرن

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤاکسێن وەرگرتنی هاووڵاتییان کرد و گوتی کێشەیێک لە پێکوتەی کۆرۆنا نیە و لە ئەمڕۆوە ڕۆژانە 400 بۆ 500 هەزار هاووڵاتی ڤاکسێنی کۆرۆنا وەردەگرن.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 19ی پووشپەڕی 1400 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئەمڕۆکە کێشەی جیهانیی گواستنەوەی پارە و دراو لە بانکەکان ڕێگر بووە لە کڕینی ڤاکسێنی کۆرۆنا و هۆکارەکەشی سزا ئابووری و سیاسییەکانی ئەمریکا بووە. ئێستاش کێشەکە کورتهێنانی جیهانیی ڤاکسێنە بەڵام بە گشتی دەتوانین بڵێین ڕۆژانە 400 بۆ 500 هەزار هاووڵاتی خزمەتگوزاریی ڤاکسێن وەربگرن.

ڕۆحانی ئاماژەی بە شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا لە ئێران کرد و گوتیشی شەپۆلی پێنجەمی ڤایرۆسەکە لە سەرهەڵداندایە بەڵام تا ئەم کاتە سەرتاسەری نەبۆتەوە بۆیە پێویستە بە وردی ڕێنمایییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕەچاو بکرێن.

ڕۆحانی جەختیشی کردەوە کە پێویستە قوتابییان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڤاکسێن وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە دەرگای قوتابخانە و زانکۆکان بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە