شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەکدارێکی داعش لە کەرکووک کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی، کوژرانی چەکدارێکی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکانی هێزەکانی پۆلیسی فیدرالیدا، هێزەکانی فرقەی پێنجی پۆلیسی عێراقی بە هاوکاریی هێزێکی لیوای 18 و هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدرالی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان کردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، لەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە و لە بۆسەیەکدا دوای گەمارۆدانی لە گوندی لیسان-ی ناحیەی رەشاد لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، "تیرۆریستێک"، کە ناسراوە بە ( ئەبو قەیسەر) کوژراوە.

پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، هێزەکانی هەواڵگریی سەربازی، دوو ئەندامی رێکخراوی داعش-یان لە کەرکووک دەستگیرکردووە، کە مەترسیدارن و یاداشتی دەستگیرکردنیان هەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە