شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 11:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەیدانێکی شاری لیۆنی فەڕەنسا کراوە بەناوی سیاسەتوانێکی کوردی سووریاوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- شارەوانیی ناوچەی 7ی شاری لیۆنی فەڕەنسا ڕایگەیاند مەیدانێکی شاری لیۆن کرایە ناوی هەورین خەلەف سیاسەتوانی کوردی سووریاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری میدل ئیست ئای، بڵاوی کردەوە فانی دوبۆ شارەوانی شاری لیۆنی فەڕەنسا لە توویتێکدا ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە مەیدانەکانی ئەو شارە دەکرێت بەناوی خانمی هەورین خەلەف سیاسەتوانی کوردی سووریاوە.

ھەڤرین خەلەف (Hevrîn Xelef) سیاسەتوان و ئەندازیارێکی کوردی کوردستانی سووریا بوو و هەروەها سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی داھاتووی کورد لە سووریا بوو.

ناوبراو لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن چەکدارانی گرووپێکی سەر بە تورکیا لە تەمەنی 35 ساڵیدا کوژرا، لە کاتی پرۆسەی ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە