شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-07 06:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

برایه‌تیی له‌مێژینه‌ی نێوان گه‌لی کورد و ئێران دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ‌په‌یامێکدا پیرۆزبایی لە سه‌رۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی له ‌په‌یامێکدا که‌ ئاڕاسته‌ی مه‌سعوود پزیشکیان سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێرانی کردووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان ئاڕاسته‌ ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "له‌م ده‌رفه‌ته‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان و برایه‌تیی له‌مێژینه‌ی نێوان گه‌لی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران له ‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ها باڵاکانی نێوانمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌".

تاڵەبانی ده‌شڵێت: "یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی هاریکاری و کاری پێکه‌وه‌ییه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌کان و گه‌شه‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه‌کان".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئێوه‌ ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ و پته‌و کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە