پزیشکیان بڕیاری کردنەوەی ئینته‌رنێتی ده‌رکرد
پوختەی هەواڵ
مه‌سعوود پزیشکیان سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ۴‌ی جۆزەردان فه‌رمانی کردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ماڵپه‌ڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران رایگه‌یاند، مه‌سعوود پزیشکیان بڕیاریداوه سنوردارکردنی ئینته‌رنێت به‌مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاوڵاتیان به ماڵپه‌ڕ و پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌ڵبگیرێت و دۆخه‌که ئاسایی بکرێته‌وه.
پزیشکیان جەختی لە ڕۆڵی کاریگەری ئینتەرنت کردەوە و وتی: ئینتەرنێت ئۆکسیجینی ئابووری دیجیتاڵە و ڕەگی هیوای نەوەی داهاتووە و کۆڵەکەی باوەڕی گشتییە. هیچ میللەتێک بە بڕینی پەیوەندی گرێ نادرێت بە داهاتووەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران