پزیشکیان: ئێران هه‌وڵی فراوانکردنی بازنه‌ی شه‌ڕ نادات
پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند ئێران هه‌وڵی فراوانکردنی بازنه‌ی شه‌ڕ نادات و وتیشی سەرۆکی ئەمریکا هیچ پاساوێکی نییە بۆ بێبەشکردنی ئێران لە مافە ئەتۆمییەکانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزیشکیان له په‌یامێکدا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌یه و هه‌وڵی فراوانکردنی بازنه‌ی شه‌ڕ نادات و هیچ شه‌ڕ و ململانێیه‌کی ده‌ست پێنه‌کردوه و هێرشی نه‌کردوه‌ته سه‌ر هیچ وڵاتێک.
پزیشکیان وتیشی: "ئێمه به نیاز نیین هێرش بکه‌ین به هیچ وڵاتێک و مافی یاسایی و ڕه‌وای خۆمان بۆ به‌رگری له خۆمان به‌کاردێنین، فشاره‌کانیش ره‌تده‌که‌ینه‌وه که ئامانج لێیان سه‌ندنه‌وه‌ی توانا ئه‌تۆمیه‌کانی ئێرانه".
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد: "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا مافی ئه‌وه‌ی نییه مافه ئه‌تۆمییه‌کان له گه‌لێک بێبه‌ش بکات، هه‌روه‌ها بڵێت ئێران ناتوانێت سوود له مافه ئه‌تۆمییه‌کانی خۆی ببینێت".
#ئێران
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#شەڕی ئێران و ئەمریکا
#مەسعوود پزیشکیان
#دۆناڵد ترەمپ
#سەرۆک کۆماری ئێران
#سەرۆکی ئەمریکا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران