ڕێبەری باڵای شۆڕش پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران دەکات؛ ڕه‌فتاری کێبڕکێکارانه بگۆڕێت بۆ نۆرمه‌کانی دۆستایه‌تی
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران، به ئیراده و سه‌رکه‌وتنی خۆی، دوای کاره‌ساتی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆمار و یاوه‌ره‌کانی، توانیان له ماوه‌یه‌کی کورتی یاساییدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ڕێکبخه‌ن و له دوو هه‌ینی یه‌ک له دوای یه‌کدا هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن و سه‌رۆکێک هه‌ڵبژێرن بۆ وڵات".
ڕێبەری باڵای شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردن به خێرایی پێویست و متمانه‌ی ته‌واوه‌وه ئه‌رکی خۆیان جێبه‌جێ کرد و هاوڵاتیانیش به هه‌ستێکی به‌رپرسیارێتی هاتنه مه‌یدانه‌که و دیمه‌نێکی پڕ له جۆش و خرۆشیان خوڵقاند.
ئایەتۆڵڵا خامنەیی باسی له‌وه‌ش کرد: "ئێستا گه‌لی ئێران سه‌رۆکی خۆیان هه‌ڵبژاردوه، پیرۆزبایی له گه‌ل و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو و هه‌موو چالاکوانانی ئه‌م دیمه‌نه هه‌ستیاره ده‌که‌م، به‌تایبه‌تی گه‌نجانی به جۆش و خرۆش له باره‌گای هه‌ڵبژاردنی کاندیده‌کان، پێشنیار ده‌که‌م هه‌موو لایه‌ک هاوکارێکی باش بن له پێناو پێشکه‌وتنی میلله‌ت و وڵات‌دا، ڕه‌فتاری کێبڕکێکارانه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بگۆڕێت بۆ نۆرمه‌کانی دۆستایه‌تی و هه‌مووان هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ خۆشگوزه‌رانی ماددی و ئه‌خلاقی وڵات بخه‌نه‌گه‌ڕ".
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕاشیگەیاند: "پێشنیار ده‌که‌م سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو چاوی له ئاسۆی دوور و گه‌شاوه بێت، متمانه به خودای میهره‌بان بکات، درێژه به ڕێبازی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بدات، زۆرترین سوود له توانا زۆره‌کانی وڵات وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی گه‌نجان و شۆڕشگێڕان و سه‌رچاوه مرۆییه دڵسۆزه‌کان، له پێناو خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و پێشکه‌وتنی وڵات".
بۆچوونی بەکارهێنەران