شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-17 04:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرەج ۸۸ کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییەکان ژەهراووی بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- لە ناوچەی ئیسلام ئاباد و حەسارەکی کەرەج ۸۸ کەس بەهۆی خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان ژەهراووی بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاوی کردەوە "۸۸ کەس لە دانیشتوانی ئیسلام ئاباد و ناوچەی حەسارەک سەر بە شاری کەرەج بەهۆی خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکانەوە بە سەختی ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە".

ئاماژەی بەوەش کرد، "بەپێی ئەو هەواڵانەی تا ئێستا دەستمان کەوتووە، بەشێک لەو کەسانە بەهۆی ژەهراوی بوونی توندەوە گیانیان لەدەست داوە".

ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕووی داوە و کەسانی ژەهراوی چوونەتە نەخۆشخانەکانی کەوسەر، ئەلبۆرز، ڕەجایی و کەسرای لە شاری کەرەج.

هەروەها هەندێک سەرچاوە باس لە مردنی ۱۴ کەس دەکەن، کە ژەهراوی بوون، بەڵام بەرپرسانی فەرمی ژمارەی وردی گیان‌لەدەست دانیان ئاشکرا نەکردووە و چاوەڕوانی کۆ کردنەوەی زانیاریی ورد لەمبارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە