ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی لەسەر سنوورەکانی تورکیا گەڕێندرانەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ١٠٢ کۆچبەریان لە سنوورەکانی تورکیا و سووریاوە گەڕاندووەتەوە بۆ وڵات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، ١٠٢ هاوڵاتی عێراقیان گەڕاندووەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان کە لە ناوچە سنووریەکانی تورکیا و سوریا نیشتەجێ بوون.
ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو هاوڵاتییانە دانیشتووی ناوچەکانی مووسڵ و سەلاحەدین و ئەنبار بوون و لە رێگای دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە پارێزگای دهۆکەوە گەڕێندراونەتەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق باسی لەوەش کرد، بەردەوامن لە گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ ئەنقەرە بۆ گێڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی دیکە کە لە ناوچەکەدا ماون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران