شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-03 09:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە کردنە ئامانجی شوێنە مەدەنییەکانمان تەسلیم نابین

پوختەی هەواڵ
لەبارەی کردنە ئامانجی پردی بی ۱ لە کەرەج وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەی ئەو پردەی نێوان تاران و کەرەجی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە ئەمریکا و دەڵێت: "لێدان لە ژێرخانە مەدەنییەکان نابێتە هۆی خۆبەدەستەوەدانی خەڵکی ئێران".

عەباس عێراقچی، وتیشی: "کردنە ئامانجی شوێنە مەدەنییەکان، لەوانەش پردە تەواونەکراوەکان، ئێرانییەکان ناچار بە خۆبەدەستەوەدان ناکات، ئەو جۆرە هێرشانە تەنیا  شکست و داڕووخانی ئەخلاقیی دوژمنێکی شێواو نیشان دەدەن".

ناوبراو وتیشی: "هەر پرد و تەلارێک بڕووخێنرێت، ئێران بە بەهێزتر دروستی دەکاتەوە، بەڵام ئەوەی هەرگیز چاک نابێتەوە، ناوبانگی ئەمریکایە".

شایانی باسە هێرش کرایە سەر پردی B۱ لەنێوان تاران و کەرەج و تەقێندرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە