قایمقامی قەسری شیرین: دەست بەسەر 703 هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیردراوە
پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- 703هەزار و 230 لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی سەرماوەز لە قەسری شیریندا دۆزراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مورادعەلی تاتار، قایمقامی قەسری شیرین لەمبارەوە دەڵێت: ئەم ڕێژەیە لە سووتەمەنیی قاچاخ بریتیە لە بەنزین و گازۆئیل کە بە هەوڵ و وشیاریی کارمەندانی گۆمرگ و هێزەکانی سەر سنوور و ئەرتەش و هێزە ئەمنییەکان لە چەند هەڵمەتی جیاجیادا دەستیان بەسەردا گیردراوە.
قایمقامی قەسری شیرین زیادی کرد ئەو سووتەمەنییە قاچاخە پاش ئەوەی کە دەستیان بەسەردا گیردراوە ڕادەستی نوێنەرانی کۆمپانیای نەوت کراونەتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەو ئاسایشە کە لە سەر سنوورەکانی قەسری شیریندا دەبینرێت لە ئاستێکی بەرزدایە و ئەمەش بە بۆنەی هەوڵ و تێکۆشانی هێزە ئەمنییەکانەوەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران