شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-28 12:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بەریتانیا خانەوادەی شەڕڤانێکی یەپەگە دەستگیر دەکرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پۆل ئادال و کوڕەکەی کە کوڕی دیکەیان شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-ە و بەرەگەز بەریتانییە، بە تۆمەتی تیرۆر لە بەریتانیا دەستگیر کران.

کوردپرێس: بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، یەکەمجارە لە بەریتانیا دۆسییەکی هاوشێوە هەبێت.

پۆلیس چووەتە سەر ماڵی، باوکی شەڕڤانەکە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە، پاشان نێوێی و کوڕێکی بە ناوی سام کە تەمەنی 18 ساڵە بۆ بنکەی پۆلیس گوازراونەتەوە و لێپریسنەوەیان لەگەڵ کردوون. جیا لە باوکەکە، سامیش هەڕەشەی دەستگیرکردنی لەسەرە.

دان نێوێی، شەڕڤانەکەی یەپەگە لە ساڵی 2017 چووەتە سووریا و پەیوەندی کردووە بە یەپەگەوە،لە ساڵی 2018 گەڕاوەتەوە بەریتانیا. لە دوای دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیاش بۆسەر کوردستانی سووریا، دان گەڕاوەتەوە سووریا و دژی سوپای تورکیا دەستی بە جەنگ کردووە.

ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە لە ئێستادا ئازاد کراون، بەڵام لە ژێر چاودێریین و دەبێت هەر کاتێک پۆلیس داوای کرد، بچنە بنکەی پۆلیس.

لەوبارەوە دان دەڵێت: "لە لایێک بەریتانیا هاوکاری یەپەگە دەکات و لە لایەکیش لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە هەرشتێکیان لەگەڵ ئەو گرووپە هەبێت. نازانم ئەوان چیان لە خێزانەکەم دەوێت چوونکە هەرکەسێک لە کارەکانی خۆی بەرپرسە".

دەشڵێت: "ئەگەر من هێندە بەبەخت بم لەم جەنگە زیندووبمێنم، دەچمەوە ماڵەوە و هەر سزایەک کە هەیە وەریدەگرم".

لای خۆیەوە پۆلیس دەڵێت، باوکی دان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی تیرۆر دەستگیر کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە