شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-28 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم کۆبانێ: دەرگامان بە ڕووی ئاوارەکانی ئیدلیبدا کراوەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تویتێکدا ڕایگەیاند ئامادەن هاوکاریی ئاوارەکانی ئیدلیبی سووریا بکەن و دەرگایان بەڕووی ئەو هاووڵاتییانەدا کراوەیە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 27ی کانوونی یەکەمی 2019 مەزڵووم کۆبانێ فەرمانەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەوەی لە تورکیا لە ئیدلیبی سووریا دەیکات هاندانی ڕەوشەکەیە بەرەو خراپتر بوون.

مەزڵووم کۆبانی ئەوەشی نووسیوە کە ئامادەن هاوکاریی ئەو هاووڵاتییانەی ئیدلیب کەن کە بە بۆنەی شەڕ و نائارامییەکانی ئەو ناوچەیە ئاوارە بوون.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕوونی کردۆتەوە کە دەرگاکانیان بە ڕووی ئاوارەکانی ئیدلیب کراوەیە و دەتوانن بە ڕێنوێنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات خۆیان بگەیێننە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە.

شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوودا هێرشەکانی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و ڕووسیا بۆ سەر ئیدلیب بەردەوام بووە کە گرووپە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا لەو شارە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە و وێرانی و بێ وەزعییێکی زۆر لەو ناوچەیە دروست بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە