شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-28 13:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە مووسڵ بەرپرسی دارایی و باج و زەکاتی داعش دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق، دەستگیرکردنی دوو داعش ڕادەگەیەنێت لە مووسڵ، کە یەکێکییان بەرپرسی دارایی و باج و زەکاتی ڕێکخراوەکە بووە.

کوردپرێس: بەپێی بەیاننامەیێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقەوە بڵاوکرایەوە مەفرەزەکانی هەواڵگریی سەربازی لە بەشی چاودێری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی پارێزگاریی فەرماندەیی و بەشی هەواڵگری، توانیان دوو تیرۆریست لە ناوچەی گەڕەکی ڕیسالە لە بەری ڕاستی مووسڵ دەستگیربکەن.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە "یەکێک لەو دوو تیرۆریستەی دەستگیرکراون، بەرپرسی بەیتولمال و باج و زەکاتی داعش بووە لە شاری مووسڵ".

شاری مووسڵ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014وە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە کۆنترۆڵ کرا و بۆ چەند ساڵێک ڕێکخراوەکە لەو شارەدا فەرمانڕەوا بوو، تا دواجار لە ساڵی 2017دا لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە توانرا ڕزگاربکرێت و شاری مووسڵ و تەواوی ناوچەکانی پارێزگەی نەینەوا لە چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە پابکرێنەوە کە لەماوەی مانەوەیاندا لەو ناوچانەدا، چەندان تاوانی سامناکیان دژ بە هاووڵاتیان ئەنجامدا بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە