شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-04 05:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆژی دووشەممە کۆتا وادەی خۆپاڵاوتنە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق

پوختەی هەواڵ
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی وەک کۆتا وادە بۆ پێشکەشكردنی داواکاری بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دیاریکردوە.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق، تا کۆتایی دەوامی ڕۆژی دوو شەممە ئەو کەسانەی خوازیارن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، لە ڕۆژی ٣١ کانووی یەکەمی ٢٠٢٥ وە دەرگای خۆپاڵاوتن بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠١٢ ـە کراوەتەوە.

لە ناو پارتە کوردییەکان جگە لە یکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە موسەنا ئەمینی بەربژێر کردوە بە شێوەی ئاشکرا، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەربژێرەکانی یەکێتی و پارتی بەشێوەی ئاشکرا و فەرمی دیارنین و نازاندرێت کە ئایا یەک بەربژێری هاوبەشیان دەبێت یاخود نا، بەڵام چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا سپی میدیا وەک یەکەم سەرچاوە، باسی لە بەربژێرکردنی نزار ئامێدی کرد لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە