شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-04 06:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی کاتیی سووریا بە درۆن هێرشی کردە سەر هەسەدە

پوختەی هەواڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات باس لەوە دەکەن کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی کاتیی سووریا، بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ڕەقە هێرشیان کردۆتە سەریان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: "کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، گرووپە چەتەکانی سەربە حکوومەتی کاتی، خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئێمەیان لە ناوچەی حەقڵ ئەلسەورا لە نزیک شاری ڕەقە کردە ئامانج، لەو هێرشەدا دوو درۆنی خۆکوژ و چەکی قورس بەکارهێندراون".

زانیارییەکانی ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدە باس لەوە دەکات کە هێرشەکان تەنها زیانی دارایی هەبووە.

ماوەی مانگێکە هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی کاتی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات چربۆتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا هێرشیان کردە نزیک بەنداوی تشرین و خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە