ناڕەزایەتی جیاوازە لە ئاژاوەگێڕی/ قسەی بازاڕییەکان دروستە
پوختەی هەواڵ
ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەكەم كاردانەوەدا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران ڕایگەیاند: ناڕەزایەتی مافێكی رەوایە، بەڵام ناڕەزایەتی دەربڕین جیاوازە لە ئاژاوەگێڕی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند: ئێمە لەگەڵ ناڕەزایەتییەكان قسە دەكەین و دەبێت بەرپرسانیش قسەیان لەگەڵ بكەن، بەڵام لەگەڵ ئاژاوەگێڕ قسەكردن بێسوودە و دەبێت لە شوێنی خۆیان رابگیرێن.
ڕێبەری وتیشی: بەناوی بازاڕ و بازاڕییەكانەوە ناتوانیت ڕووبەڕووی كۆماری ئیسلامی ببیتەوە؛ بەڵێ ئەم كۆبوونەوانە بەشێوەیەكی سەرەكی لە بازاڕەكانەوە بوو، قسەكانیشیان دروست بوو.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم گرانبوون و بەرزبوونەوە بێ حسابەی نرخی دراوی بیانی و جێگیرنەبوونی، كە كاسبكار نازانێت تەكلیفی چییە، سروشتی نییە، كاری دوژمنە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران