شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-10 11:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

142 کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 142 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 20ی پووشپەڕی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 262 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 252 هەزار و 720 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 142 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 12 هەزار و 447 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 215 هەزار و 15 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە