شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-10 06:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەندروستی جیهانی لیژنەیێک بۆ پێداچوونەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکدەهێنێت 

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: کار بۆ پێکهێنانی لیژنەیێک دەکەن بەمەبەستی پێداچوونەوە بە ئاستی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکەوە لەگەڵ سەرجەم نوێنەرانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە کە ژمارەیان 194 ئەندامە ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا هیلین کلارک و ئەلین جۆنسۆن سیرلیف سەرۆکی پێشووی لیبیریا ڕەزامەندییان نیشانداوە سەرپەرشتی لیژنەکە و دیاری کردنی ئەندامەکانی بکەن.

ئەدهانۆم وتیشی: کاتی بەخۆداچوونەوەیە، کۆی ئەندامانی ڕێکخراوەکە لەمانگی ئایاری ڕابردووەوە داوایان کردبوو هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەدەنگەوەچوونی جیهان بۆ پەتاکە بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە