لە توركیا 17 چالاكوانی كورد دەستگیر كران
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هێزە ئەمنیەكانی توركیا بە تۆمەتی لایەنگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان 17 چالاكوانی كوردیان دەستگیركرد.
کوردپرێس: بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی توركیا هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە لە پارێزگاكانی مێرسین و ئەدەنە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی چەندین چالاكوان و هاوڵاتی كورد.
بەپێی ئەو سەرچاوانە لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنیەكانی توركیادا 17 كەس بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پەكەكە دەستگیركراون.
لە چوار ساڵی رابردوودا هێزە ئەمنیەكانی توركیا بە بیانووی ئەندامێتی و لایەنگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان چەندین كادر و سەركردە و ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی كوردیان دەستگیركردووە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران