شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-08 08:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەری باڵای شۆڕش: ئەمە تەنها زلەیێک بوو تۆڵەسەندنەوە باسێکی ترە/ شەهید سولەیمانی بوێر و بەتەگبیر بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: شەهید سولەیمانی بەتەگبیر بوو و بۆ کارەکانی مەنتیقی لەبەرچاو دەگرت. تەگبیرەکەشی تەنها لەباسی سەربازیدا نەبوو، لە بواری سیاسەتیشدا بوێر و بەتەگبیر بوو.

کوردپرێس: حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری هەزاران کەس لە خەڵکی قوم-دا ئاماژەی دا بە شەهید بوونی سەردار سولەیمانی و ڕایانگەیاند: لەم ڕۆژانەدا لە بارەی ئەو ڕەفێقە خۆشبەختەی ئێمە قسەی زۆر کراوە و قسەکانیش ڕاستن. شەهید سولەیمانی بوێر و بەتەگبیر بوو. هەندێک کەس ئەهلی تەگبیرن بەڵام بوێریی جێبەجێ کردنیان نییە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ڕووداوێکی گرینگ ڕوویداوە ڕایانگەیاند: ئەو هەڵمەتەی شەوی ڕابردوو تەنها زلەیێک بوو و باسی تۆڵە کردنەوە هێشتا هەر ماوە. ئەم چەشنە هێرشانە بەس نین. دەبێت ئامادەبوونی پڕفیتنەی ئەمەریکا لە ناوچەکە کۆتایی پێبهێندرێت. ئەمانە شەڕ و گەندەڵییان بۆ ناوچەکە هێناوە و مکووڕن کە ئێرانی خۆشەویست ئەم کارەی کردووە. دانووستان سەرەتای دەستوەردانەکانە. ناوچەکە ئەمەریکای ناوێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە