عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق داوای له‌لایه‌نگرانی خۆپیشانده‌ران كرد ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بكشێنه‌وه.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 31ی کانوونی یەکەمی 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی له په‌یامێكدا بۆ خۆپیشانده‌ران هۆشداری پێدان ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر ده‌ستدرێژییێک یان كارێكی بێزاركه‌ر دژ به باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا به‌توندی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه و رووبه‌ڕووی توندترین سزا ده‌بنه‌وه.
وتیشی: "حكوومه‌ت له‌به‌رزترین ئاستی خۆیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكای كردووه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانمان و چه‌ند رێوشوێنێكی پێویستی گرتووه‌ته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران