شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-31 15:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میری قەتەر پشتیوانیی خۆی بۆ عێراق ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق میری قەتەر لە پەیوەندییێکی تەلەفونیدا بە سەرۆککۆماری ڕاگەیاندووە پشتیوانیی عێراق دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستای تێی کەوتوون.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 31ی کانوونی یەکەمی 2019 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، لەو پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا شێخ تەمیم کوڕی حەمەد دوەم،میری قەتەر پشتیوانیی خۆی بۆ گەلی عێراق دەربڕی تا ئاڵەنگارییەکانی ئێستا تێپەرینێت، ھەروەھا پشتیوانیی خۆشی بۆ سەقامگیری و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی عێراق نیشان دا.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بە میری قەتەر گەیاند لە پشتیوانیکردنی عێراق، ھاوکات جەختیشیکردەوە لە بەھێزکردنی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و قەتەر لە گشت بوارەکاندا، بەجۆرێک کە ببێتە مایەیی خۆشگوزەرانی بۆ ھەردو گەلی دۆست و سەرجەم گەلانی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە