شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-01 06:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كورد دەبێت خۆی بۆ ئەگەر و گۆڕانكارییەكانی عێراق ئامادە بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"ئەگەر كورد خۆی بۆ ئەگەر و گۆڕانكارییەكانی عێراق ئامادە نەكات تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2020 رایگەیاند: "ساڵی 2019 و ساڵانی پێشوو بۆ هەرێمی كوردستان و كورد قۆناغی سەخت و دژوار بوو، بە خۆڕاگری ئێوە و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیمان بەسەر بەشێک لە كێشەكان زاڵ بین و مەترسیی داعش لە كوردستان دوور بخەینەوە".

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەشڵێت: "ئێستا كە كوردستان و عێراق بە دۆخێكی یەكجار هەستیار و مەترسیداری ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێپەڕدەبێ، كاریگەرییەكانی ئەم ڕووداوانە لەسەر كوردستان كەم نین و ئەگەر كورد خۆی بۆ ئەگەر و گۆڕانكارییەكان ئامادە نەكات تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبین".

كۆسرەت رەسوڵ بە ئەركی هێز و لایەنە سیاسییەكانی داناوە یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن و ساز و ئامادەبن بۆ هەر ئەگەرێک كە دێتە پێش بە جۆرێک بەرژەوەندیی باڵای گەل بخەنە پێش هەر جۆرە بەرژەوەندییێكی كەسی و حزبی و جەخت دەکاتەوە: "تەنها و تەنهاش دەتوانین بە یەكڕیزی زاڵ بین بەسەر كێشەكاندا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە