شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-30 10:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- محەمەد جەواد زەریف لە دیدارێکدا لەگەڵ سێرگێی لاورڤ کۆمەڵێک تەوەری هاوبەشیان تاوتوێ کرد کە گرینگترینیان کێشەکانی سووریا و کەنداوی فارس و ئەفغانستان بوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 9ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 30ی کانوونی یەکەمی 2019 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندی یاوەری لەگەڵ سێرگێی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ دیداری کرد و دوو لایەن لە سەر چەند پرسێکی هاوبەش گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران تەرکیزی کردە سەر هاوکاریی هاوبەشی نێوان ئێران و ڕووسیا و جەختیشی کردەوە کار دەکەن بەرەو ئەو ئاراستەیەی کە ئاستی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان بەرزتر بکەنەوە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش جەختی کردە سەر هاوکاریی هاوبەشی دوو لایەن و باسی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجامیشی کرد و گوتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نایاسایی بوو و ئێستاش ئەرکی دیکەی لایەنەکانە ڕێگری بکەن لە کەوتنی ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە.

باسی کێشەکانی کەنداوی فارس و سووریا و ئەفغانستان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا تەوەری دیکەی گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا بوو.

شایانی باسە بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی وڵاتی چینیش بکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە شاری پێکەن کۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە