عەمیدێكی كورد ده‌بێته فه‌رمانده‌ی گشتیى دەزگای دژەتیرۆری عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەمید روکن سامان تاڵەبانی به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سوپای عێراق له‌سه‌ر پشكى كورد پۆستى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزی ئاڵتونیی عێراق وه‌رده‌گرێـت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە عەمید روکن سامان تاڵەبانی رایگه‌یاندووە كه دوای نزیکەی یەک مانگی دیکە، بە فەرمی وەک فەرماندەی هێزی ئاڵتونیی عێراق دەست بەکار دەبێت.
ھێزی ئاڵتونیی عێراقی لە چوارچێوەی دەزگای دژەتیرۆری عێراقە و رۆڵێکی باڵای ھەبوو لە شکاندنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و راھێنراوترین و پرچەکترین ھێزی ئەو وڵاتەیە، پێشتر فازیل بەرواری فەرماندەی ھێزی ئاڵتونیی عێراقی بوو، بەڵام لە ساڵی 2018 بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران