شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-22 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران ماوەی ڤیزای خۆڕایی بۆ هاووڵاتییانی عێراقی درێژ کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ماوه‌ی پێدانی ڤیزای ئێران به‌خۆرایی بۆ هاووڵاتیانی عێراق درێژكرایه‌وه‌ تا 25/2/2020 كه‌ 28/12/2019 كۆتایی ده‌هات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق هاتووه‌ لەپێناو پتەویی پەیوەندیی نێوان گەلی ئێران و عێراق و پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هەردوولا، ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا لە 28/12/2019 درێژکرایەوە تا 25/2/2020.

لە راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە ئەو مۆرەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە لە پاسپۆرت دەدرێت وەکوو ڤیزای یەک مانگی دادەنرێت و پێویست بە وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەم ماوەیە ناکات.

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لابردنی ڤیزا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بریاربوو كۆتایی ئه‌مساڵ جارێكی تر بۆ هاتۆچۆی هاووڵاتیانی نێوان هه‌ردوو وڵات پێدانی ڤیزا ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە