شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-22 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو هێرشی جیای داعش بۆ سەر هێزە عێراقییەکان 8 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوو هێرشی جیای داعش، لە بێجی چوار پۆلیس و لە دیالەش چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس: سەرچاوەیێکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشییان کردە سەر بارەگایێکی پۆلیسی وزە، لە ناوچەی سینییەی سەربە قەزای بێجی لە باکووری تکریت، لە ئاکامدا چوار پۆلیس کوژراون.

لە هێرشێکی دیکەی داعشدا، لە ناوچەیێکی نزیک شارەدێی سەعدیەی باکووری رۆژهەڵاتی دیالەش، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.

لە رۆژئاوای موسڵیش، شانەیەکی رێکخراوی داعش هەڵوەشێنرایەوە و ئەندامەکانیشی دەستگیرکران، کە یەکێکییان ئافرەت بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە