شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-16 14:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی داعش لە دیالە کوژران و بریندار بوونی 10 سەربازی عێراقیی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند بە هۆی دوو هێرشی جیاوازی داعشەوە ژمارەیەک سەربازی ئەو وڵاتە کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە 16-12-2019، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، کە لەژێر سایەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کار دەکات بەیاننامەیێکی دەرکردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: رۆژی یەکشەممە 15-12-2019، ژمارەیێک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیێکی سەر بە کەتیبەی تانکەکانی فیرقەی 5ـی سوپای عێراق لە نزیک گوندی نەوفەل لە شارۆچکەی میقدادیە لە پارێزگای دیالە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چەکدارانی داعش لەو هێرشەیاندا، دوو سەربازی عێراقییان کوشتووە و سەربازێکی دیکەشیان بریندار کردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەر لە هەمان رۆژ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سەر بە فەوجی دووی لیوای پیادەی 20ـەمی فیرقەی 5 لە ناوچەی ئەلنەدا لە قەزای بەلەدروز لە پارێزگای دیالە و بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و ئەفسەرێک و سێ سەربازی دیکە بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە