مەسروور بارزانی و باڵوێزی نوێی کەنەدا لە عێراق کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزی نوێی کەنەدا لە عێراق کۆ بووەوە.
کوردپرێس: ئەمڕۆ دووشەممە 2019/12/16، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە باڵوێز شانۆن کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
لای خۆیەوە باڵوێزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فیدراڵی کەنەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران