شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-16 14:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراکسیۆنی نەوەی نوێ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی بەڕێوەبرد بەڵام فراکسیۆنی نەوەی نوێ دانیشتنەکەی بایکۆت کرد.

کوردپرێس: ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی کرد و بە دەنگى ٨٥ پەرلەمانتار سیفەتی بەپەلەی پێدرا و پاش دووکاتژمێر بە سەر دانیشتنەکەدا، بڕیاردرا کۆبونەوەکە بەشێوەى داخراو بەڕێوەبچێت.

پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی تاوتوێ کرد، لەوانە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى چاکسازى تەواوبووە و بەپێی کارنامەکەش، پڕۆژەیاساکانى یاسای ڕیكلامی بازرگانی دەنگی لەسەر دەدرێت و پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانیش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.

هاوکات فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆى پەرلەمانی کوردستانى نەکرد و ئەوەش وەک هەڵوێستیان لەسەر پرۆژەیاساى چاکسازى و پێیان وایە چاکسازی کردن لە سێکتەرەکانى نەوت لە پێشترە وەک لە سێکتەرەکانى دیکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە