سێ سەرۆک شارەوانی هەدەپە لە وان دەستگیركران
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- به‌یانیی ئه‌مڕۆ هەینی، حكوومه‌تی توركیا به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان سێ سه‌رۆک شاره‌وانی شاری وان-ی ده‌ستگیركرد.
کوردپرێس: سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه: حكوومەتی توركیا، سێ سه‌رۆک شاره‌وانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی له‌ناوچه‌كانی ئه‌لباک، قه‌لقه‌لی و بێگری، ده‌ستگیركرد".
حكوومه‌تی توركیا هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانیانه‌شی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) گه‌ڕاندۆته‌وه كه توركیا ئه‌و هێزه كوردیه به‌تیرۆریست وه‌سف ده‌كات.
دوێنێ-ش پۆلیسی توركیا له پارێزگای موش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند ماڵێک و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی هه‌ده‌په-یان به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د ده‌میر و محه‌مه‌د شاكر تۆغرول كه لە 9-9-2019ه‌وه له‌سه‌ر كارلادرابون ده‌ستگیركرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران