لە ئاهەنگێکى بووک گواستنەوەدا ١١ کەس لە سەقز گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- بەهۆى تەقینەوەى بوتڵى غازەوە لە ئاهەنگێکى بووک گواستنەوەدا ژمارەیەک هاوڵاتى لە شارى سەقز گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوى رابردوو لەکاتى ئاهەنگێکى بووک گواستنەوە لە شارى سەقزدا بەهۆى تەقینەوەى پێنج بوتڵى غازەوە ١١ هاوڵاتى گیانیان لەدەست دا و 40ی دیکەش بریندار بوون.
لەسەرەتادا بوتڵە غازەکانى لێیان چووە و دواتر تەقیونەتەوە بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان منداڵ و ژنن.
دواى رووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو لەئێستادا برینى بەشێک لە بریندارەکان سەختە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران