شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-23 14:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز تەرخان کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز لە پایتەختی عێراق تەرخان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کرد، نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز لە بەغدادی پایتەختی عێراق وەک پاڵشتییێک بۆ حکوومەتی عێراق تەرخان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارە تەرخانکراوەکە تیمی ئەندازیاری مەدەنی بۆ لێکۆڵینەوەیێکی گشتگیر بۆ خاڵە دەروازەییەکانی ناوچەکە و دانانی دەروازەی دیکەی نوێ دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەمڕۆ، جۆن تایکەرت بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا راپۆرتی کۆتایی تیمی رووپێوی پێشکەشی لیوا روکن مەهدی زوهەیر فەرماندە لە کەتیبەی تایبەتی بەرپرس لە ئاسایشی ناوچەی نێودەڵەتی لە بەغدادی پایتەخت دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە