شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-23 14:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتەکەیان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی-ی پارتی راگەیاندووە: "لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێنج لیژنە پێکھێندراون و کار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی دەکەن، کە ھەر لیژنەیێک لەوانە لە بوارێکدا کار دەکات و بەردەوامن لە کارکردن".

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، لیژنەکان لە ئەنجامدانی چاکسازی لە ھەموو بوارەکاندا ھەنگاوی باشیان ناوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکوو چاکسازی لە سەرجەم بوارەکان بە تەواوی ئەنجام دەدەن و کارەکانی خۆیان تەواو دەکەن.

قارەمان کەمال باسی لەوەش کردووە، ئەو لیژنانە لە ھەموو سێکتەر و بوارەکاندا چاکسازی ئەنجام دەدەن و ئەوەش لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە