هه‌موو لایه‌کمان به‌رپرسین له‌وه‌ى ئاوڕێک له بارودۆخى هه‌رێمی کوردستان بده‌ینه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان په‌یامێک ئاراسته‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی و یەکێتی له‌یه‌ک حکوومه‌ت و په‌رله‌ماندان، که‌چى یه‌کتریش بەدوژمن ته‌ماشا ده‌که‌ین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ میدیاى فه‌رمیى حزبه‌که‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ى ئێمه هه‌مانه له هه‌رێم، زۆر بچووکتره له‌وه‌ى عێراق هه‌یه‌تى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه، بۆخۆمان باشتره زوو چاره‌سه‌رى بکه‌ین".
پیره باس له‌وه‌ش ده‌کات، "هه‌موو لایه‌کمان به‌رپرسین له‌وه‌ى ئاوڕێک له بارودۆخى خۆمان و هه‌رێمه‌که‌ش بده‌ینه‌وه و تێبگه‌ین که ئه‌م هه‌رێمه به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت".
مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى وت: "ئێمه و پارتى پێکه‌وه له حکوومه‌ت و پهرلهمانێکداین و یه‌کتریش به‌دوژمن ده‌زانین، له‌کاتێکدا ئێمه ڕکابه‌رى یه‌کترین دوژمنى یه‌کتر نین".
بۆچوونی بەکارهێنەران