شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-19 07:07 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی توندی ڕۆژنامەی فەرمی حکوومەتی عێراق دەداتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی وەڵامی حکومەتی عێراقی دایەوە و ڕایگەیاند هەرێمى کوردستان بە نووسینی ڕۆژنامەیەکی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە کە پارەیەکی زۆری لێ خەرجدەکرێ و کەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی، ڕۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی حکوومەتی عێراق بڵاویكردەوە: "زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ن ‌و داواده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر دەسەڵاتی ناوەندیی"، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی وەڵامی حکوومەتی عێراقی دایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەم سەنتەر و بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەکە پشتی پێ بەستوە، هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و دورە لە ڕاستییەوە، ئەگەر بەڕاستیش ڕۆژنامەی (الصباح) و ئەوانەی لە پشتییەوەن، باوەڕیان بە ڕاپرسییە، لە 25 ی سێپتەمبەری 2017، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان، لە گەورەترین ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێکی ئازاددا، قسەی خۆیان کرد و دەنگیان بۆ جیابوونەوەدا، بەڵام دەسەڵاتتدارانی ئەوکاتی بەغدا، بە هێرشی سەربازی و بەکارهێنانی سوپا لە دژی خەڵکی کوردستان و گەمارۆدان، وەڵامی ڕیفراندۆم و ڕای خەڵکیان دایەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، خەڵکی پارێزگه‌کانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن، کە هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندین ساڵ لە پێش ناوچەکانی دیکەی عێراقەوەیە، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوا دەکەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێک کە لە هەموو بوارەکاندا وێران و کاول بووە.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە: هەرێمی کوردستان، خاوەن قەوارەیەکی یاسایی و دەستورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانە و هیچ دەسەڵاتێک توانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستانی نییە و بە نووسینی ڕۆژنامەیەکی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە کە پارەیەکی زۆری لێخەرج دەکرێ و کەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە