شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-19 05:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمی کوردستان داوا ده‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر دەسەڵاتی ناوەندیی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی فەرمیی حکوومەتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌که‌ن‌ و داواده‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر دەسەڵاتی ناوەندی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی "سه‌باح"ى فه‌رمیى حکوومه‌تى عێراق به‌مانشێتى (ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟) بابه‌تێکى بڵاو کردۆته‌وه ‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: "هەرێم دەسەڵاتێکی فراوانی هەیە و هاوشێوە لەگەڵ بەغدا مامەڵە دەکات".

ڕۆژنامەکه‌ى زمانحاڵی حکوومەتی عێراق باسى له‌وه‌ش کردوه: "بەهۆی خراپیی دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم لە بوارە جیاجیاکاندا و لاوازیی ئەگەری چارەسەرکردنی کێشمەکێشی بەردەوامی هەردوو پارتە سەرەکییەکە، لە ڕاپرسییەکدا کە سەنتەری ئەکادیمی (ڕاپرسی ‌و شیکاریی) ئەنجامی داوە دەرکەوتووە، خواستێکی جەماوەری هەیە بۆ قبووڵکردنی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان ‌و گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی ناوەند".

له‌و بابه‌ته‌ى ڕۆژنامه‌که‌ى زمانحاڵى حکوومه‌تى عێراق بڵاویکردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌، "هەرێمى کوردستان تاکڕەویی دەکات بە قەوارەیەکی دەستووری خاوەن دەسەڵاتێکی فراوان لە سایەی دەوڵەتێکی فیدراڵدا، لە زۆربەی کاتیشدا هەولێر لەگەڵ بەغدا هاوشێوە مامەڵە دەکات".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "قبووڵ کردنی ئەو بیرۆکەیە کە پێشتر تەنها بیرکردنەوە لێی حەرام کراو بوو، تیشک دەخاتەسەر ئەو قەیرانە درێژخایەنی هەرێم پیایدا تێپەڕدەبێت، لەسایەی مەترسییە ئەمنیی ‌و ئابووری‌ و سیاسییە ناوخۆیی ‌و دەرەکییەکان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە