شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-30 06:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێک ئاراستەی لایەنە عێراقییەکان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای "ئارامی و دانبەخۆداگرتن" لە هەموو لایەنەکانی عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستێڤان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: "بە نیگەرانییەوە لە خۆپێشاندانە بەردەوامەکانی ئەمڕۆی عێراق دەڕوانین کە تێیاندا خۆپێشاندەران چوونە ناو دامودەزگا حکوومییەکان."

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی "بە تایبەتی لە هەواڵی هەبوونی کوژراو نیگەرانە."

دوژاریک باس لەوەش دەکات، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان "داوای ئارامی و دانبەخۆداگرتن دەکات و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات هەنگاوی دەستبەجێ بنێن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و خۆیان لە تووندوتیژی بەدووربگرن."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، گوتێرێز "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەسەر ناکۆکییەکانیاندا زاڵبن و بێ هیچ دواکەوتنێکی دیکە، لە گفتوگۆی ئاشتییانە و گشتگیر بەشداربن."

لێدوانەکەی گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، عێراق بەهۆی خۆپێشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر، بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و لەنێو خۆپێشاندەراندا ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە