مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا داوای دان بەخۆیاندا گرتن و بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانیانی عێراق دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێک له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که زۆر نیگه‌رانن به‌رانبه‌ر ڕووداو و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌یامه‌که‌دا ڕاشیگه‌یاند: هیوادارم هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکانیان چەک و توندوتیژی بەکار نەهێنن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بکەنەوە کە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی بارزانی بەم شێوەیە.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکانیان چەک و توندوتیژی بەکار نەهێنن. هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بکەنەوە کە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران