شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-30 04:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەروەی تورکیا بۆ هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق نەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن و ئەوانەیش کە لە عێراقن، خۆیان لە ناوچە ئاڵۆزەکان بەدووربگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاو کردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن و دەڵێت "ناچار نەبن گەشت بۆ عێراق مەکەن".

لە درێژەی راگەیێندراوەکەی تورکیادا هاتووە، "لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا پەیوەندیی بە هێڵە گەرمەکانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا و کونسوڵگەرییەکانمان بکەن."

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، داوا لەو هاووڵاتییانەی دەکات کە ئێستا لە عێراقن، خۆیان لە گۆڕەپانی خۆپێشاندەران و ئەو ناوچانەی ئاڵۆزی و گرژییان تێدایە، دووربخەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە