شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-04 17:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر کۆبوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر سەردانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-8-2022، مەسعوود بارزانی لە پیرمام پێشوازییی کرد لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بە ئامادەبوونی ھەریەک لە فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا: "کار بکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە