کشانەوەی نوێنەرانی سەدر لە پەرلەمان کارێکی دروست نەبوو/ سەدر تەنها شەقامی بەدەستۆیە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر جووڵه‌كانى موقته‌دا سه‌در ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت: "سه‌در ته‌نها شه‌قامى به‌ده‌سته‌وه ماوه، كشانەوەشیان لەپەرلەمان بڕیارێكی دروست نەبوو".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو جووڵه‌كانى موقته‌دا سه‌در و دوا په‌یامیشى كه شه‌وى ڕابردوو بڵاویكرده‌وه ڕاگه‌یاند و وتى: "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق كارێكی ئاسان نییە".
میرانى باسى كشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى ڕه‌وتى سه‌درى كرد و جه‌ختی كرده‌وه، "كشانەوەی سەدریەكان لە پەرلەمان بڕیارێكی دروست نەبووە، سەدر تەنها شەقامی بەدەستەوە ماوە".
به‌وته‌ى به‌رپرسه باڵاكه‌ى پارتى، "سەدر دوو چەكی بەدەستەوە بوو، یەكەم هەبوونی 73 كورسی پەرلەمان و دووەمیش شەقام، یەكەمیانی لەدەست داوە و دەستی بە چەكی دووەمەوە گرتووە كە شەقامە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەكات".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران